بانگەواز:
دیمانەی ئەمجارەی ئەنجومەنی مەولەوی کورد لە سەقز بۆ
شیعری خاتوونی بەڕێز خاتوو " نیان فاتمی " لە
مانگی سەرماوەزدا ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی۲۶/۹/۹۲ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ .
شوێن: هۆڵی گشتی ئیڕشادی ئیسلامی شاری سەقز
تکایە وتار و بۆچوونەکانتان بۆ ئه م ئیمەیلە بەڕێ بکەن:
mawlawy.kurd@gmail.com
مۆڵەتی ناردنی وتارەکان تا ڕۆژی ۲۰/۹/۹۲ی هەتاوی
گرفتار
نچیری کردووم دوو چاوی بازی
نهێنی کردووم بۆ ئه‌شق و ڕازی
دڵی کردم به به‌ندی به‌نديخانه
شکاندی شووشه‌که‌ی دوولێوی نازی
له بۆوەسڵت شه‌وی سه‌د جارههڵئهستم
له‌گه‌ڵ خالق ده‌که‌م ڕازونیازی
ڕفاندی وچوو له ده‌ستم ئه‌م ژيانه
دڵم داناوسهرم بادا به سازی
ده‌ڵێن ژن کۆتره! داخی به جه‌رگم
که تۆی وادا ئیمه‌ن لێم تهقڵهبازی
به داوه‌ت چوومه ناوکۆشکی ژوانی
ژوانی کرده له‌یلی ئهشقبازی
نيان! شێعرت به باڵای کێ بڕيوه؟
که وا یهکدهم له‌گه‌ڵ ڕۆحت نه‌سازی
*******
عه‌شقی سوور
ئەی که خولیامت به خۆ ڕەنگاندووه
عەتری عەشقت تاسەمی تاساندووه
من به ڕووی چاوت ئەپهرمم واکەوا
سووری ئەم عەشقەم له دڵ گەوزاندووه
تاکه باران ڕۆحی خاک بشواته‌وه
ڕۆحی من هەردەم به بێ تۆ ماندووه
مه‌سته شێعرم چونکه باسی تۆدەکا
شێعری ئاڵم خۆی له تۆ ئاڵاندووه
قەت مەتۆره لەم دڵه‌ی سەوداسەرم
قەت مەگۆڕه خۆم به تۆ ڕازاندووه
ئەشک وئاهم سەوزئەکاشێعران له دووت
چونکه چاوم ئەو دڵەی خوساندووه
******
دڵڕه‌ق
ده‌فه‌رمووی دڵڕه‌قی وه‌ک ئاسن وبه‌رد
پهرێشانت ئه‌کا غه‌مزه‌ی دووچاوم
له جامی ئاڵی لێوم مهزەیەک به‌س
گرفتار،دڵڕه‌ق وئاسن به داوم
مه‌که خۆت ون له ئامێز مبه فیڕۆ
له گه‌رمی باوه‌شت شێت وخراوم
مه‌ترسه لێم که نادرکێ دوو لێوم
بهژێرتیغی قهساسیش گه‌ر براوم
وه‌ره یهکدهم که ناهێنێ عه‌زیزم
هه‌موو دنیا به شێعرێکی شکاوم
که مه‌ستت که‌م به وێنه‌ی مه‌ی هه‌موو ده‌م
له ڕاده‌ی ساقییانیش وانه ماوم
*****
ئهتۆبهردی که گوێ ناده‌ی به ناڵه‌م
نیه ڕحمت! که نابیسی سکاڵهم
ده‌لاقه‌ی کرده‌وه ته‌رزه‌ی نیگاهت
له ژێرتهرزهت چ ههپرۆنن ههڵاڵهم
*****
ده‌فه‌رمووی زولفه که‌ت تاوده به شانه
دوو لێوت تینی ئاور، سووربێ جوانه
بفه‌رموو لێم نه‌بانی سا به‌قوربان
ئه‌گینا بۆچییە پهڵپوو به‌هانه؟؟؟
*****
خه‌یاڵی خاو
کەشەهدی لێوی تیوارت ڕژاوە
لە ئامێزتا دڵ وڕۆحم پساوە
وەرە تەنگیکە ئامێزت وەکوو دڵ
کەجەستەم تاقەتی دووری نەماوە
شەراری ئاگری ئەشقی بەتینت
لەسەرتاپای ئەمژینەم پژاوە
لەچاوی من کە دەتکێ سوورمەیی گەش
سەریپ ەنجەت وەکوو تینی هەتاوە
مەشەمزێنە کە بۆگوڵزاری جەستەم
بەروبۆی ئەشقی تۆ هەروەک شەتاوە
ئەگەرگەردوون نەگا جارێ بەدادم
خەیاڵی تۆچ سەودایەکی خاوە
*****
که داتپۆشی نیگاهی بێ زمانت
که ده‌شت گرتی خه‌می سووری ژیانت
له من شێوا هه‌موو ئاکاری دنیا
په‌تم پچڕا به نووشته‌ی شێخهکانت
*****
له تانه ڕایبوارد ژینی من و تۆ
له تۆی چیرۆک نرا ئه‌شقی من و تۆ
ئیتردنیا نه‌ماوه باوی ژه‌هرت
به ئه‌و فه‌وتاوه وا،به‌ینی من وتۆ
******
ئه‌ونه به بێ تۆ فرمێسکم قووتدا
ته‌ڕه هه‌ناوم ته‌نات خووسا
دڵم خنکاوە له نێوئهسرینا
بۆیه که ڕۆشتی له لێدان وه‌ستا
****
یادمکه
گه‌رچی هه‌ناسه‌ت
قهڵپهزهی سه‌د گریانه
ده‌نگ هه‌ڵێنه
گه‌رچی گه‌رووت
شووشه عه‌تری دابڕانه
نفرینم که
به‌ڵام باوان،له یادم مه‌که
که ده‌ردێکی زۆرگرانه
شهوبێ یا ڕۆژ!
گرینگ نییه
کاتێ کۆتره شێنه‌ی جه‌سته‌ی گه‌رمت
ئۆقره‌ی له ئامێزم نییه
زهردهپهڕێکه ئاسایی
خهیاڵمت،لێ ون ده‌کا
بۆ خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌تایی
من داڕمام بۆ دیدارت
بۆ هه‌تاوی چاوه‌کانت
که ئاوزینگی گیان مدێ
وشکه سه‌ما ئه‌کا دڵم
ئه‌ی باوانم،ئای باوانم
دهیادمکه،دهیادمکه
دهیادمکه
گه‌رچی خولیات کڕوکپه
گه‌رچی زاڵم
حۆری پاکی دایکایه‌تیت
لێ ون ئه‌کا
********
ته‌نیایی
وچان ناگرێت هه‌وا
پیاسه ناکات زه‌وی
ماسی گیان ئه‌دا به زه‌ریا
هێور ئه‌بێت له‌شی گیا
سه‌مفۆنیای خۆر ئه‌ژه‌نێ
دارخورمايەکی بێوه‌ژن
هه‌نارێ لێوی خوێن ئه‌مژێ
تاڵ ئه‌بێ هه‌ڵوای سه‌ر ڕۆچن
قه‌تیس ئه‌بێ ئاواتی دڵ
له سه‌ر لووتکه‌ی به‌رزی نامۆ
ئه‌ونه‌ی پهيکێکم به‌سه حهشارمده له نێو دڵتا
به‌قه‌د شارێ؟؟؟
نا... ههزارشار!!!
نا ببووره به‌قه‌د دنیا
بهسمیل ئه‌که‌م له ئهسرینا
******
(تائازادی...(
له شاباڵی قەقنووسێک
ڕه‌نگی چاوی کۆتره شینهیەک ده‌گمێنێ
سهلاره،سهلاره
به‌رەو
ئاسمان ده‌چێ
زه‌وی مانگی
خۆیەتی له وانه‌یه بترهکێ
من مرۆڤی سه‌ره‌تاییم
گوێچکه‌کانم فیچه
لووتم فشه
به نینۆکم له سهردیوارهکان
ناوی دڵداره‌که‌م ده‌نووسم
ته‌نیاترین
گوڵی، جاڕه گه‌نمه که
به له‌شی په‌پووله‌دا هه‌ڵده‌واسم
بهڵکووئاوس بێت وههزارگوڵی لێ بڕوێ
من مرۆڤی سه‌ره‌تاییم
زبانم قاشنه کراوه
گه‌رد و تۆزی هیچ غوربهتێ
له ئهگریجهکانم نههاڵاو
ئاو له ههورەتریشقه دهخۆمهوهو
سه‌وزترین
تیشکی خۆربه چارداخهکهما هه‌ڵده‌واسم
له ته‌نیشتی هیچ ههناسەیەک
بیرله خوا ناکه‌مه‌وه
پێخاوس پێخاوس
بێ هه‌راس له دڕکوداڵی بێ‌وچان
تا ئازادی
تا ئازادی...
شه‌قامه‌کان دائهپاچم
*******
ئه‌وینداری من
بۆ هه‌موو کات بێ شه‌رمانه لێم ڕووتی؟؟؟
چڵ و پۆپی هێز داده‌پاچی
بۆشی وه‌ک ئه‌شکه‌وتی
تاوانه!!؟؟
دڵۆپێک خوێن بێت و
خۆت له دڵما کۆکه‌یته‌وه؟؟!
تۆ له ساڵی هیتلێرەوه هاتووی
چاوت کووره‌ی مرۆڤ سووتانه‌و
دڵت پنجه گیای سه‌ر گا به‌رده‌کان
تۆ وه‌ک ژیان وای
نه هێشتووتە هیچت لێ حالی بم و
نه بۆشم ده‌به‌زێی
یاسای سوور دادەڕێژی
به‌رینی ده‌ریاکان له ئامێز ده‌گری
قه‌سیدەیەکی تاڵی
خاکم لێدا به‌ش ئه‌کا
ئاسمانێکی هه‌ور هه‌ڵاتووی
هه‌موو کاتێ داڕماوی به‌سه‌رما
تۆ!!له من
له ئه‌وینی من
بێبه‌ریت
دڵم بۆ که‌سێ ته‌رخانه
په‌نجه‌کانی گرامێری ژیانه
پاکه وه‌ک گوڵی شیلانه
ئه‌وین نیيه ئاگر دانه
* * * * *
ئاوات
خۆزگه ده‌م توانی
به ڕوانین
شیعر بته‌قێنمه‌وه!!!
له، سه‌ر جووقانی وشه‌یێکدا
ده‌نگی کۆتر له زۆڵالی
شه‌قامدا بنووسمه‌وه
خه‌ونی ساکاری منداڵان
به باوشێک بهۆنمه‌وه
فێی ئاواته‌کانمان
به په‌تی ئه‌سرینه کاغه‌زیه‌کان ببه‌سمه‌وه...
پێش ئه‌وی ڕۆژ سه‌ر هه‌ڵ گرێ
یا مه‌رگ مرۆڤه‌کان بڕه‌تێنێ!!
با نه‌ترسین له خشپه‌ی سێ به‌ره‌کان و
له ده‌نگی ره‌نگه‌کان و
له هه‌ناسه‌ی به‌ستزمانی
بێ زمانی!!!
به ئیشاره‌ت
خاڵی سه‌راب کۆتایی بێ
نه ئه‌رزمان پێ بزانێ و
نه داگیرکه‌ر
چه‌تر
به بارانی خه‌ونه‌کانمانا
هه‌ڵواسێ
********
ھه‌ناسه
له ئیواره شیعرێکی
قه‌ره‌باڵغدا،
ململانێی
سه‌وز و سوور و دێموکراسی
له ئه‌و په‌ڕی مه‌رزه‌کانی سپیاییدا
په‌یکێک مه‌مکی ڕه‌نگ هه‌رمێیی
ئه‌نۆشن...
تاریکایی
خۆی ئه‌داته په‌نای شیعرێک
تا له رۆژ ئاوایه‌کی بێ ڕۆژھه‌ڵاتدا
ھه‌ناسه‌ی شاعیرێکی پێس پیازی
بزریکێنێته
گوێچکه که‌ڕه‌کانی
پیاوێکی ھه‌زار ساڵه
********
تاسه‌ی دووری
له ژیان مۆڕ ئه‌بمه‌وه
ته‌رمی خۆم ده‌بینم
به سه‌رسامی له باوشی شێعری ڕه‌شا
یارییه‌کانی مناڵی کوڕه‌که‌م
له بیری یوسفا ئه‌نێژێ
دیانم به سه‌ر لێومه‌وه ڕه‌ق هه‌ڵدێ
که ده‌بینم
من ژن بم و مرۆڤ نه‌بم!!
نه‌بم!!!!!
نه‌بم!!!!!
ئه‌بێ وه‌ک خه‌تی ئیستیوا
شێعرم که‌مه،که‌مه‌ره‌یەک
تا به‌سته‌ڵه‌کی دووریمان بتوێنمه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاهم گه‌وره‌به
بۆ ته‌نیا ساتێک ڕاپه‌ڕین
بۆ ته‌وێلی مێژوو
به جه‌وهه‌ری به‌حری خوێنین
له گه‌ڵ هه‌ر شێعرم گه‌وره به
با ئه‌سرینه‌کان هێور بن
با قه‌ڵافه‌تی خه‌مه‌کان
که‌چ نه‌کا پشتی دایکێکی بێوه‌ژن
******
وه‌رزی ڕه‌شه کوژی گه‌زیزەکانه
نامه‌وێ بگریم
با قاقای پێکەنینت له
له ده‌ریای بێ سنووری ڕقدا لاواز بێ
له په‌راوێزی هه‌موو په‌راوێزه‌کاندا
فه‌رامۆش کراوین
سێ گه‌زیزه!!
سێ هه‌نار!!
سێ...
ئه‌مه چیرۆکی هه‌موو دڵداره‌کانی کوردوستانه
نه‌ک هه‌زار به‌هه‌زاری
ئیماره‌تی بابان
له‌چک پۆشین و ئیمانداری
تراژێدیەکی سووتاوه
ژن!!!
فه‌لسه‌فه‌ی وێرانی نادرکێنێ
شێعر ناسکه
که بوو به تۆز
به غۆبار
به ته‌م
کۆ ناکرێته‌وه
درۆیەکی جوان بکه
با بت نووسم
با ئه‌م ته‌لیسمه سامناکه
خۆی ڕووت نه‌کاته‌وه
با هه‌ڕه‌شه‌ی بێ نیشتمانی
فێرمان نه‌کا
ئاواته‌کانمان بمرێنین
*******
خولیایێکی بێ تۆ
سه‌ر له سه‌ری
کانی ئه‌سوێم
بشواته‌وه
خولیایی بێ تۆی دڵم
سه‌ر له سه‌ری
چیا ئه‌سوێم
ده‌نگ داته‌وه
هه‌نیسکی بێ که‌سیم گوڵم
دڵ له دڵی
دڕوو ئه‌سوێم
له‌ت و په‌ت بێ جه‌رگی سوورم
با ژه‌هراوی خه‌فه‌ت
بڕوات سه‌بر سه‌بر له ده‌روونم
دڵ له دڵی
هه‌تاو ئه‌سوێم
حه‌شارم دا‌و که‌م بسووتێم
په‌نجه له په‌نجه‌ی
گوڵ ئه‌سوێم
بۆنی به‌هار بگرێ خه‌وم
رام نه‌چه‌نێ
هه‌وره شێته و
کێو به کێو له گه‌ڵت بدوێم
ڕۆح له ڕۆحی
ژیان ئه‌سوێم
یا هه‌پروون هه‌پروون ئه‌بم
یا به بێ تۆ وه‌ک شێت ئه‌لوێم
********
هه‌تاو ئه‌که‌م
من ده‌لاقه
و شاتووه‌کان
نمه‌نمه به‌فریک
توامه‌ه‌وه
تۆ نه‌هاتی من هه‌ره‌سن په‌نجه‌کانم
هه‌تاو ئه‌که‌م
زه‌ریاکانیش
په‌یتا په‌یتا شه‌پۆل ئه‌ده‌ن
تۆ سترانی
قه‌تیسمکه له کوێر بوونی ئه‌م نۆته‌یا
تۆ!
من!
هیور هێور له شه‌رمستانی قاقا
داڕزاین
********
بێ تاقه‌تم
نسرمێکی عه‌جایه‌به
جه‌غزی دنیا داڕماوه
له چه‌ن سووچی
ئه‌م جیهانه
پرچی ڕه‌شمان هه‌ڵواسراوه
ماڵی خوا
چۆڵ و ڕهێل
بێ خه‌به‌رم
گوڵاڵه‌ی سوور
له‌کام به‌هارا جێ ماوه
مردن باسی ترێ ئه‌کا
لێو سەرخۆشی
ئه‌رخه‌وانی وتکایێکه
ئامێز ڕژایه دارستان
کوڵمی شه‌وبۆ سوور هه ڵگه‌را
دای ئه‌پاچن په‌پووله‌کان
تاریکی له‌گه‌ڵا داکه‌وت
زه‌رده‌په‌ڕن مروڤه‌کان
بێ تاقه‌تم!!!!!
بێ تاقه‌تم!!!!
بڵێی تاکه‌ی
هه‌ڵ نه‌فڕن په‌نجه‌ره‌کان؟؟؟؟
***********
سه‌مای شه‌و
هه‌تاو جوانه‌مه‌رگ بوو
هه‌ور
دیوه‌خانی چاوی داپۆشی
فنجێك
له به‌ر تریفه‌ی مانگا
ده‌ستی له كه‌له‌كه نابوو
هه‌ڵ‌ئه‌په‌ڕی
لێوم به‌گوێی تاریكاییدا چپاندی
دیواری ڕۆحم تینووه
ئه‌ستێره‌یه‌كیشم لێ ناتكێ
*******
کچ
دنیا ئاوس بوو
له ته‌نیایی
ئه‌شکه‌وته‌کان
هه‌موو ساڵێ ئه‌تره‌کین
لانکه
مناڵی ژنێکی بێ مه‌مکی ڕائه‌ژه‌ند
جار، جارێ، خەونەکان
ئەهاتنە دی و
زەریایەک لە خوێن فەوارەی ئەبەست
که‌نار و نسار
ده‌شت و هه‌وار
له‌شی گوناهیان گنخانبو
که‌زیه
ببوه ته‌نافی هه‌ڵواسین و
سه‌رپۆشی
په‌ڕنیانی شه‌وی له سێداره ئه‌دا
خوا
پیاوه‌کانی بۆشه‌و باخه‌ڵی ڕازانده‌وه
بێدەنگی هرووژمی ئەکرد
حەوا، مریەم و سومەییە
ببوونە مامانی دنیا
شه‌واره دوا به دوای یه‌ک رەهێڵ ئه‌بوو
پێ خه‌فه‌کان
بۆنی هەڵمیان گرتبوو
په‌نجه‌ی مریه‌م
پڕ له نوور
حه‌وا
پڕ له سێ‌و
سومه‌ییه یه‌ک باوش خوای هێنابوو
له بێ نه‌هایه‌تی شه‌وا
ڕۆژ هه‌ڵات و
کچ له دایک بوو
******
قاوخی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کان
شار
چه‌شنی گه‌مارۆی هۆردووی گوناه
بووکه شووشه‌کان
ئێستا شانشینی زریکه‌ن
له ئاسمانێکی ئاسنیدا
لێوی ئه‌و کچه عه‌یارانه‌ی
ژیانیان پڕ کردبوو له بزه‌ی کاغه‌زین
پڕزۆڵ، پڕزۆڵه
مرادخانیه‌کان دادڕاون
تاڵه قژی کۆڕەکان
وه‌ک کێلگه‌یەکی فه‌رامۆش کراوی گوڵه به‌ڕۆژه‌یه
کات ژمێره‌کان پاش و پێش ده‌بن
پاڕانه‌وه‌ی ژنه نه‌زۆکه‌کان
له مه‌لا بانگدانی هه‌موو سپێده‌یەکدا ڕاده‌مێنێ!!!!
وه‌رزی خه‌یاڵات پڕ بووه
له گه‌ردی په‌پووله‌کان
شه‌یتان به‌ره‌ڵا به‌ره‌ڵا له ده‌وری ئینجانه‌کانه
ئه‌م هه‌وا هه‌نیسکاویه!!!!!
ئه‌م بارانه خه‌سته!!!!!
کوێره‌کان ئه‌خاته سه‌ر خولیای بینین و
قاوخی گوڵه به‌ڕۆژکان
پڕ ده‌کات له گه‌زیزه‌یەکی هه‌رگیز هه‌ڵ نه‌هاتوو
ده‌روازه‌کان ئاوه‌ڵان
سێوێک؟
نا!
باخێک؟
نا!
وشه‌یەکی فسفۆڕی
ملکه‌چی شێعره ئه‌نتیکه‌کانی ئه‌هۆنیه‌وه
********
1
درگایی ژووره‌که‌م
لێ مه‌که‌وه
وه‌ها پڕه له ته‌نیایی
جێگه‌ی خۆشم نابێته‌وه
2
به من گه‌یی
ئاسمان رووخا!!!
په‌ت هه‌ڵ ئه‌خه‌م بۆ ته‌نیاییم
له ژێر داڕمانی هه‌ورا
3
پێنووسه‌که‌میان
یه‌خته کرد
تا
شێعره‌کانم ئاوس نه‌بن
4
سه‌فه‌رت کۆچه
تا گه‌رانه‌وه
هه‌زار زستان ئه‌پچڕینم و
هه‌زار قاڵاو
باڵا ئه‌که‌م
5
ئه‌سووتێنم
جاڕه جۆيێک
له غوربه‌تی وه‌رزی
گه‌نم
کراسی زه‌وی دابدڕێ
له ساێقه‌ی هه‌وری شێتم
6
تۆ
قاچاخچی کچێنیتوو
من
له‌م به‌ر ئاو
رزگاری ته‌لیسمێکی ئاورێشمی
7
بۆ شه‌پۆلی بێ تاوانی
گۆناهێکی له دایک نه‌بوو
من سومه‌ییه‌م
8
شه‌و
کاره ساتی چاوی منه و
تۆش
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک
9
دڵی کاڵم
له نێوان په‌نجه‌کانت‌دا
چرۆ ده‌کا
وه‌رزێک بۆ ئاوات و
په‌نجه‌یه‌ک وه‌رزه‌کانم
10
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو گیانت
رژا له نێو شێعره‌کانم
تۆئازارێکی وه‌ک ئه‌شق
هه‌موو گێانمت ته‌نیوه
ره‌هێڵ بویه‌ته نێو رۆحم
رێگه‌ی ژینت لێم بڕیوه
11
با
یه‌که‌م جێژوانی
له‌گه‌ڵ زه‌ریابوو
خه‌ونی ماسیه‌کان هه‌زار ساڵه
که ئاڵۆزه
12
جێگه‌ی
نه‌بوونت هێنده گه‌وره‌یه
که ئێستا له‌وێ ده‌ژیم
13
مانگ
له‌باوشی هه‌وردا نووستووه
چ بێ غیره‌ته شه‌و
14
که هاوڕێمی
داڵده ئه‌ده‌ی به ته‌نیایم
کاتێکیش لێم دووری
شه‌ڵاڵی شێعرم
چ خۆشه هه‌م بوون
هه‌م نه‌بوونت
15
کڵۆێکی نه‌رمی گڵم
نمه‌ی باران
ئه‌م توێنێ
درزی دیواریش بم دزێ
بۆنی خاکم هه‌ر ئه‌مێنێ
16
به‌ڕێ ئه‌چێ
له خه‌یاڵی ئه‌م بیابانه
زایه‌ڵه‌ی پیاسه‌ی ئاو
17
شه‌قامه‌کان
خوێناوین
له ئازادی شاتووێـکیان سه‌ر بڕیوه
18
که چه‌تر
داهات!!
ئیتر هیچ مرۆڤێک
ته‌ڕ نابێ!!
گه‌ر سه د گۆڵه بارانیش
19
قەسیدەکان
مردوون
دڵ
بۆ نیشتمانی جەستە
شۆڕش ناکا
تەنانەت
رووت بوونەوە
لە شێعریشا قەدەغەیە
20
ئه‌گه‌ر پرسیاریان کرد
ڕه‌نگی وڵاتی تۆ له‌چی ده‌چێ؟
بڵێ
شێوه‌ی گێلاسێکی کێوی ئه‌دا
که به‌ده‌م هه‌تاوه
ئاڵ و بۆڵ ده‌بێ
21
ئەگەر من و تۆ پێک بگەین
سیروان ھەڵ ئەچۆ‌ڕێ
ھەڵه‌بجە جارێکی تر نوقمی خوێن ئەبێ
و ئێران لە نێو دۆزەخی ئەتۆمدا
بوریان ئەبێ
22
گوڵ ئه‌کا
له بووره‌ی په‌نجه‌کانما
گه‌نم
کاتێ زه‌وی له پشت ئه‌وێسێته‌وه
23
هه‌تاو ئه‌که‌م
له باشووری په‌نجه‌کانتا
ئه‌و کاته‌ی شه‌و
هه‌زار هه‌تاو
مێژووت بۆ چراخان ئه‌کا
24
پڕ باخه‌ڵت
کرد له باران
نیوه‌ڕۆيێکی ئاڵتوونی
چی برووسکه بوو لێمی تاران
25
زامه‌کانم
به باڵای نیشتمانم گرت
یه‌ک دوو قولانج به‌رین تر بوون
ئه‌سرینه‌کانم دا به ئاسمان
سێڵاوی خه‌م
بوو به سێ‌و
و به لک و پۆپی زه‌وی دا نووسا
تۆ بڵێی من دایه حه‌وا نه‌بم
و له به‌هه‌شتی خوا ده‌ر کرابم؟!